مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان و راگرتنی دانووستانەکان ئاشکرایکرد ئێران سەرکردایەتی درۆزن و توندوتیژ و خراپەکارەکانی بەرەو لەناوچوونی تەواوی دەبات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیاریداوە باجی 20٪ لەسەر ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن هەڵبگیرێت، لە بەرانبەردا دەوڵەتانی کەنداو لە رێگەی رێککەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە پارە دەهێننە ئەمەریکا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رۆژانی کوشتنی سەدان هەزار کەسی ئێران لە نێویاندا 52 هەزار خۆپیشاندەر کۆتایی هاتووە، لە هەمووی گرنگتر ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی”.
ب ح