نمە باران دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت ئەگەری پڕوشکە باران لە ناوچەی جیا جیا , هەندێ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان و بەرزەکان ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقەی هەیە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2)پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (3-5)پلەی سیلیزی”.

لای خۆیەوە پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ خێرایی با بۆ 50 کلیۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت هاوڵاتییان ئاگاداری پێداویستیەکانیان یان ئەو شتانەی کە قایم نەکراون مەترسی رووخانیان هەیە تووندوتۆڵ بکرێن، هەروەها ئۆتۆمبیل لە شوێنی پارێزراودا پارک بکەن”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:26 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان