بارانی پەڵە دەبارێت

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لە ماوەکانی رابردوودا پێشبینی هاتنی چەند شەپۆلێکی باشی بارانبارین بۆ ناوچەکە لە ئارادا بوو، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری ئەو شەپۆلانە یان ئەو حاڵەتانە لاواز ئەبوون، لەکاتێکدا لە وڵاتانی دەوروبەر بەشێوەیەکی بەهێزتریش لە دەرەوەی پێشبینیەکان کاریگەریان هەبوو.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “کۆتایی ئەم هەفتەیە و بە تایبەت رۆژی پێنجشەمە(2026/11/5) ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی زۆر باش و باراناوی بۆ سەرجەم ناوچەکان بێجیاوازی هەیە کە ئەمجارە ئەگەرەکان باشتر و جێگیرترن، بارانی پەڵە دەبارێت و ئەو وەرزە باراناویە دەستپێدەکات کە چاوەروان دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی ئەو گۆرانکاریانەی کە بۆ ئەو شەپۆلە بارانە پێشبینی دەکرێت تاوەکو ناوەراستی هەفتەی داهاتوو، رۆژی دووشەمە (2026/11/9) بەردەوامی ببێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان