ناوچەکە دەکەینە گۆڕستان بۆ هێزەکانی ئەمەریکا

مەودا میدیا-

وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا ئاشکرایکرد سوپای پاسدارانی چەند هێرشێکی بەرفراوان و وردی بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە ئەنجامداوە.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “کەشتییەکی پشتیوانیی سەر بە سوپای ئەمەریکایان لە بەندەری سەڵاڵەی عومان بۆردومان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوو پێگە و حەشارگەیەکی سەربازانی ئەمەریکایان لە دوبەی دەستنیشانکردووە و بە مووشەکی ورد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە ئەنجامی هێرشەکان زیاتر لە 500 سەرباز و فەرماندەی ئەمەریکی کوژراو و بریندار بوون و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن، تەرم و بریندارانی ئەمەریکییەکانیان گواستووەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان