مەودا میدیا-
بەشێکی خانەنشینان لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، بەپەلە سەردانی فەرمانگەی خانەنشینان بکەن، بۆ ئەوەی مووچەکانیان هاوتای یاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت.
ئیسماعیل موخلیس، جێگری سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی خانەنشینان رایگەیاند “بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی دووی هەولێر ئاگاداری کردوونەتەوە، ئەو خانەنشینانەی بەپێی یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014 مووچەیان هاوتا نەکراوە، بەپەلە سەردانیان بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هەنگاوە لە سوودی خانەنشینانە و زۆربەیان (100 هەزار) تاوەکو (200 هەزار دینار) بۆ مووچەکانیان زیاد دەبێت، هەندێکیشیان( 400 بۆ 500 هەزار دینار)یان بۆ زیاد دەکرێت”.
ب ح