پارەی گەنم دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویکردەوە کە داوا لەو جووتیارانە دەکات کە گەنمەکانیان لە ساڵی رابردوو رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستەکانیان سەردانی هەمان سایلۆ بکەن.

بەرێوبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند ” رۆژی دوو شەممە 2026/4/27، دابەشکردنی چەکی جووتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە (1274) تاوەکو زنجیرەی (1330) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، پارەکانیان لە بانکی TBIوەردەگیرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە، دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یان بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمساڵی پێبێت وە ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شەرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان