مه‌ودا میدیا-
جووتیارانى پێنجوێن و شاره‌زوور سه‌ره‌ڕاى به‌رهه‌مى كاڵه‌ك و شوتى و ته‌ماته، ساڵانه به سه‌دان هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌مده‌هێنن و سه‌ره‌ڕاى پێویستیی ناوخۆ، به‌شى عیراقیش ده‌نێرن.
خه‌سره‌و جاف، جووتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانى رابردوو له شاره‌زوور به‌رهه‌مێكى زۆرى په‌تاته هه‌یه و جووتیاران توانیویانه ده‌یان هه‌زار تۆن بهرههبهێنن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و په‌تاته‌ى به‌رهه‌مدێت، سه‌ره‌ڕاى پێویستى ناوخۆ و سنوره‌كه، به‌شێكى زۆر رۆژانه ره‌وانه‌ى شاره‌كانى خوار و ناوه‌ڕاست ده‌كرێت و پشت به به‌رهه‌مى جووتیارانى هه‌رێم ده‌به‌ستێت”.
لاى خۆیه‌وه عه‌زیز سه‌عدون، جووتیار له پێنجوێن به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ له سنورى پێنجوێن جووتیاران توانیویانه سه‌رو 50 بۆ 70 هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى په‌تاته‌یان هه‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “باشترین جۆرى په‌تاته و كوالێتى له‌لایه‌ن جووتیارانى پێنجوێن به‌رهه‌مده‌هێنرێت و پێویسته بازاڕێكیش هه‌بێت بۆ ساغكردنه‌وه، چونكه رۆژانه به هه‌زار تۆن په‌تاته كۆده‌كرێته‌وه و ره‌وانه‌ى عه‌لوه و عێراقیش ده‌كرێت”.
ع