مەودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد وڵاتەکەی له لوتكه‌ی جه‌نگێكی ناوچه‌یی به‌رده‌وامدایە كه له جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی كه‌متر نییه، له ناوچه‌کەدا جێگه‌یه‌ك بۆ لاوازه‌كان نییه، هێشتا له ئێران ئه‌ركیان ماوه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “وه‌كو ئه‌وه‌ی بهڵێناندابوو، ئێستا روخساری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕن، هێشتا ئه‌ركیان له‌به‌رده‌مدایه كه ده‌بێت له ئێران جێبه‌جێی بكه‌ن، زیاتر له 60%ی رووبه‌ری كه‌رتی غه‌ززه‌یان كۆنترۆڵكردووه”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان له باشوری لوبنان ناكشێینه‌وه‌و تا پێویست بێت له‌وێ ده‌مێنینه‌وه، له‌وێوه به‌رگریی له شاره‌كانی باكووری ئیسرائیل ده‌كه‌ن”.
ئەوەشی خستەڕوو “رێنمایی بۆ سوپا ده‌كردووه له لوبنان به ئازادی كار بكەن بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه شاره‌كانی باكووری وڵاتەکەیان بكاته ئامانج، چیت له‌ناوچه‌كه‌دا جێگه‌یه‌ك بۆ لاوازه‌كان نییه‌و ئیسرائیل له ساڵانی ئاینده‌دا به‌هێزتر ده‌بێت”.
ب ح