مه‌ودا میدیا-
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری ئیدارەی خۆسەر لە دیمەشق رایگه‌یاند “رێککەوتنی یەپەژە بۆ پەیوەستبوون بە وەزارەتی ناوخۆی سوریا شتێكى باش ده‌بێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئەو هێزانە وەک یەکەیەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چالاکی دەکەن، رێککەوتنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ی تێكه‌ڵبوون بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتی سوریا هه‌نگاوێكى گرنگ و كرده‌یی بوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەو هێزانە وەک یەکەیەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە چوارچێوەی هەیکەلی ئەم وەزارەتەدا ڕێکدەخرێن، هەنگاوێک کە لە چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق بۆ یەکخستنی دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکانی هەردوولا ئەنجام دەدرێت”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌ر سه‌ردانى دیمه‌شقیان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سوریا كۆده‌بنه‌وه.
ع