مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لە رۆژی چوارشەمەوەو بەدواوە بۆ ماوەیەکی باش بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی باکوور بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، پلەکانی گەرما بەڕێژەی (3 تا 5) نزمدەبنەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو بای شەماڵ چالاکی بەردەوامی دەبێت ناو بەناو بەزۆریش نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ تاوەکو مەغریب بەچالاکی زیاتر وەک لە رۆژانی رابردوو وە فراوانبوونی زیاتری بەگشتی بەخێرایی 15 بۆ 25 کم کاتژمێرێکدا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ کاتێکی نزیک یان دوور تائێستا هیچ شەپۆلێکی گەرما بەهێز بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ئارادانییه پلەکانی گەرما بۆ ئەوکاتانەی ساڵ لەخوار ئاستی ئاسایی بۆ ئاستی ئاسایی دەمێنێتەوە”.
ب ح