خواردنەوەیەکی وزەبەخش قەدەغەکرا

مەودا میدیا-

راگەیاندنی قائمقامییەتی قەزای رانیە ئاشکرایکرد لێژنە هـاوبەشەکان بەدواداچوونیان بۆ جۆرێک لە خواردنەوەی وزە بەخش بەناوی 4U کردووە کە خواستێکی زۆری منداڵان و مێردمنداڵانی لەسەر بووە بەهۆی ئەو خەڵات و دیاریانەی دەردەچێت خەڵک هاندەدات بۆ ئەوەی زیاتر لە چەند دانە بکڕن.

راگەیاندنی قائمقامییەتی قەزای رانی رایگەیاند “پێکهاتەکەی خواردنەوە وزە بەخشەکە بریتیە لە (شەکر ، رەنگ ، کافاین ) وە لەسەر لەیبڵەکەشدا نوسراوە بۆ منداڵی خوار 16 ساڵ رێگەپێدراو نیە بەڵام لە هەموو شوێنکارەکان رەچاوی لەیبڵەکە ناکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەشی بازگەکانی ئاسایشی راپەڕین ئاگادارکراوەتەوە رێگری لەو بارهەڵگرانە بکەن کە خواردنەوەی وزە بەخشی 4u دەهێننە سنووری ئیدارەی راپەرین دەکەن، هەر فرۆشگایەک خواردنی وزە بەخش بە منداڵان بفرۆشێت شوێنکارەکەی دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرانبەر یان دەگیرێتەبەر، هەر فرۆشگایەک و بازارێک رێکلام بۆ خواردنەوەی وزەبەخش بکات قەدەغەیە هاوشێوەی جگەرەو ڤەیپ و خواردنەوەی کحولی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان