مهودا میدیا-
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند “پێویستە بۆ هەمووان روون بێت کە ئێران وڵاتێکی نەبەزێنراوە و هەر کاتێک بکەوێتە ژێر فشارەوە، بەهێزتر و یەکگرتووتر لە جاران دەردەکەوێت”.
وتیشی “هەروەک چۆن ئامادەین بە هەموو توانامانەوە بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و خاکەکەمان بجەنگین، بە هەمان شێوەش ئامادەین بۆ گفتوگۆ و دیپلۆماسی، ئێرانییەکان هەرگیز لەبەردەم هیچ فشار و هەڕەشەیەکدا سەردانەنوێنین، بەڵکو وەڵامی زمانی رێز بە رێز دەدەینەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “لە روانگەی ئێمەوە گەرووی هورمز بەڕووی سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکاندا کراوەیە، بەڵام پێویستە کەشتییە بازرگانییەکان هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە دەریاییەکانماندا بکەن”.
باسى لهوهشكرد “پێویستە رێگریی بکرێت لە بە سیاسیکردنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و هەنگاوی کرداریی بنرێت بۆ وەستاندنی شەڕانگێزی و کۆتاییهێنان بە پارێزبەندیی ئەو لایەنانەی سەرپێچیی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن”.
ع