مەودا میدیا-
مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری عیراق لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوەو تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا وەک جێگرەوەی ساڤایا دیاریکراوە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە “هۆکاری دوورخستنەوەی ساڤایا پەیوەندی بە کاندیدکردنی نوری مالکیەوەیە هەیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەم نێوەندەشدا ساڤایا نەیتوانیوە بەربەست لەبەردەم هەوڵە سیاسییەکانی مالیکی دروست بکات”.
بریاری دوورخستنەوەی ساڤایا لە کاتێکدایە، ماوەیەک پێش ئێستا، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، وەک نوێنەرێکی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بەغدا دیاریکرا.
ب ح