مەودا میدیا-
دوای ئەوەی كچێك لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لە كاتی نەشتەرگەیدا گیانی لەدەستدا، سەندیكای پزیشكانی كوردستان، لقی هەولێر بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو دەڵێت” بەرپرسین لە پاڵپشتی و پشتگیری و بەرگریكردن لە گشت پزیشكانی ئەندام لە سەندیكاكەمان”.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە” ئەو پزیشكە بەڕێزەی بەرپرسیار بووە لە نەخۆشەكە هەڵگری بەرزترین بڕوانامەی بواری پسپۆڕی بووەو رێپێدان و مامەڵەی دروستی هەبووە لە سەندیكای پزیشكان”.
دەشڵێت” پێویستە لێكۆڵینەوەی ورد بكرێت لەوەی كە لە كاتی رووداوەكەدا، هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی رەسولی تایبەت داخراو بوون و بەشی چاودێری چڕ (ICU) لە ژێر نۆژەنكردنەوە بووە. لەبەر ئەمە پێویستە دیاری بكرێت بە چ مۆڵەت و بنەمایەكی یاسایی و پزیشكی، و لەژێر چ مەرج و پێوەرێكدا، رێگە بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دراوە و ئایا لەو كاتەدا هەموو پێداویستییەكانی سەلامەتی نەخۆش، هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری دوای نەشتەرگەری بەردەست و دابینكراو بوون یان نا؟”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” پێویستە لە رێگەی لێژنەو تیمی پسپۆڕی گشتگیرەوە بە بەشداری دادگا و پزیشكی دادی، لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر رووداوەكە بكرێت و لە كۆتایی دا بڕیاری پێویست بدرێت”.
ئ پ