بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیی لە مەزڵوم عەبدی کرد

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی سوریا کرد و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی سوریا تاوتوێ کران.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی دیالۆگ کردەوە و رایگەیاند “باوەڕی نەگۆڕیان وایە کە مافەکانی گەلی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانە تەنها لە رێگەی گفتوگۆوە دەستەبەر دەبن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوریای نوێ دەبێت لەسەر بنەمای هاوبەشیی نیشتمانی و فرەڕەنگی بنیاد بنرێتەوە، لەو پێناوەشدا یەکێتی هەموو پشتیوانییەکی خۆی دەخاتەگەڕ”.

لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە گرنگ ناوبرد و رایگەیاند “پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی ئێوە بناغەیەکی گرنگ بوون بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و رەخساندنی زەمینەی لێکتێگەیشتن، بە جۆرێک کە مافەکانی گەلی کورد پارێزراو بن و خزمەت بە داهاتووی سوریای نوێ بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان