مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەهۆی چاكسازییەوە، چوارڕیانی مامەڕیشە بۆ ماوەیەك دادەخرێت.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت “ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە كە لە ئێستادا چوارڕیانی مامەڕیشە بە ئاراستەی سەركەوتن، تا چوارڕیانی بەردەم سلێمانی پاڵاس بەربەستكراوە، چونكە تیمەكانی شارەوانی كاری چاكسازی لەو شەقامەدا ئەنجام دەدەن”.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لە شۆفێران كردووە، تا كاتێك چاكسازی لە شەقامەكەدا تەواو دەبێت، شەقامەكانی دیكەی ناوەندی شار بۆ هاتوچۆكردن بەكاربهێنن بۆئەوەی لۆد و قەرەباڵغی لەو ناوچەیە درووست نەبێت.
ئ پ