مه‌ودا میدیا-
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى په‌كه‌كه له زیندان نییه و له ڤێلایه‌ك ده‌ژى.
عومەر شێخ موس، سەركردەی دێرینی یەكێتی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەو حزبه رایگه‌یاند “رەوشی رێبەرەكەی باكوری كوردستان باشترە و لە ڤێلایەكی ئیمراڵیدا دەژیت و لە زیندان نییە”.
ئه‌و باسى له‌وه‌شكردووه “قەندیل دەیانەوێت ئازاد بێت و لە ئەنقەرە یان ئیسته‌نبوڵ سەرۆکایەتیی حزبەکە بکات، بەڵام تورکیا جارێ ناچێتە ژێر باری ئەو داوایەوە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “چەند جارێک بەشێك لە سەركردەكانی قەندیل چوونەتە ئیمراڵی و لە قەندیلەوەش چوار بەرپرسی باڵا چونەتە لای و بینیویانە”.
ع