وه‌ڵامێكى توندى هاكان فیدان درایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پەرلەمانتارێكى فراکسیۆنی سادقوون له‌ په‌رله‌مانى عیراق وەڵامی لێدوانەکانی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای دایەوەه‌ ده‌ڵێت، عیراق دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرییە و زمانی هەڕەشە و گوڕەشە لە کەس قبوڵ ناکات.

حەبیب حەلاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادقوون رایگه‌یاند “ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا كه‌ باسى له‌وه‌كردبوو له‌ دواى سوریا سه‌ره‌ى عیراقه‌، ئەو زمانە هەڕەشەئامێزەی بەرانبەر عیراق بەکاری هێناوە، جارێکی دیکە ئەو ئەقڵییەتە خۆبەزلزانە دەردەخات کە نە وانەی لە مێژوو و نە لە ڕاستییە جوگرافییەکان وەرگرتووە و نازانیت مێژوو و جوگرافیا چییە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ “عیراق وانە لە کەس وەرناگرێت و بە ئەقڵییەتی سەرپەرشتیار بەڕێوە ناچێت بەڵکو خۆی خاوەنی خۆیەتی”.

پێشتر هاكان فیدان، وه‌زرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاندبوو “لەدوای کۆاتییهاتنی ئەرکەکانیان لە سوریا دەستیان بەتاڵ دەبێت بۆ عیراق و نۆرەی عیراقە”.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان