كاتز هۆشداریی ده‌دات و شه‌یبانی دڵنیایی ده‌دات

مةودا ميديا-

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگريی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، تورکیا بەرەو سەرگەرمییە مەترسیدارەکان لە سووریا دەکێشێت.

لە پەیامێکی هۆشداریدا کە ئاراستەی تورکیا کراوە، کاتز رایگەیاندووە ئیسرائیل رێگە بە هیچ لایەنێک نادات هەڕەشە لە ئاسایشی وڵاتەکەی بکات.

ئەم هەڵوێستەی ئەنقەرە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانی سوریای لە نزیک سنووری تورکیا بۆردوومانکرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە سوریا خەریکە رێگە بە هێزەکانی تورکیا دەدات لەوێ جێگیر ببن.

ئەسەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئیسرائیل روونکردوةتەوە کە هیچ پلانێک نییە بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە بنکەی ئاسمانی ئەبو ئەلدهور، شوێنەکە نۆژەن دەکرێتەوە بۆ بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی سوریا.

رؤذى چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەمةریکی ئەکسیۆس، ئەلشەیبانی رایگەیاند “هیچ نیازێک نییە بنکەیەکی تورکیا لەوێ دابمەزرێنن، نە ئامادەیی سەربازیی هەمیشەیی تورکیا یان هێزەکانی تورکیا لەو شوێنە جێگیربکرێن”.

تورکیا کە خاوەنی دووەم گەورەترین سوپایە لە نێوان ئەندامانی ناتۆ و هاوپەیمانێکی سەرەکیی ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆک کۆماری سوریایە، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری سوریا و تێکدانی ئیدارە نوێیەکەی دەدات. چەندین جار داوای فشار و ڕێوشوێنی نێودەوڵەتی بۆ ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی سوریا کردووە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان