هیچ شەپۆلێكی گەرمای تووند لە ئارادانییە

مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد هیچ شەپۆلی گەرمای توندو چالاک لە ئارادانەماوە بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەویش بەهۆی لاچوونی بەرزە پەستانی نیمچە خولگەیی لەچینە بەرزەکانی هەوادا کە ئەم بەرزە پەستانە ساڵانە لەکاتی جێگیر بوونی وەک سەقفێک وایە و دەبێتەهۆی قەتیسبوونی گەرماو بەرزبوونەوەی پلەکان و دروستبوونی شەپۆلی گەرما.

شاڵاو هیدایەت، شارەزایی كەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەوەی هەیە تاماوەیەکی دوور و نادیار چینە بەرزەکانی هەوا خاڵین لە بەرزە پەستان لە هەمانکاتدا بەهۆی نزمە پەستانی زەریای هیندی دروستبوونی جیاوازیی پەستان بەدرێژایی ئەم مانگە با، ناو بەناو چالاکی دەبێت بەزۆریش بای شەماڵ

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلەکانی گەرما تاوەکو ناوەڕاستی مانگ بەزۆری جێگیر دەبن و ئەگەر هەیە چەند رۆژێک (1 بۆ 2) پلە لەوەی ئێستا نزمتر ببنەوە، دوای ناوەڕاستی مانگ بەپێی دواین گۆڕانکارییەکان بارستە هەوایەکی فێنکی تەواو چالاکی دەریای ناوەڕاست روودەکاتە تەواوی ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو دادەبەزێنێت و لە زۆربەی ناوچەکان پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە دادەبەزێت، شەوانە تەواو فێنک دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان