مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە لەبەر رۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت، لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە، بازاڕەکەیان داخستووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گرووپێک لەژێرناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات”.
ب ح