مهودا میدیا-
ئهمڕۆ پێنجشهممه، مەرجەعی ئایینی، ئایەتوڵڵا عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز، كهسایهتیی گهورهى عیراق كۆچیدوایی كرد.
بۆ كۆچیدوایی ناوبراو، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامەکەیدا بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی رادهگهیهنێت و دهڵێت، ئەو مەرجەعە گەورەیە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان.
سهرۆك بافڵ دهڵێت، ئایەتوڵڵا فەییاز رۆڵێکی دیار و گرنگی لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وتنەوەی زانستەکان و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی میانڕەوی و لێبوردەییدا هەبووە، کۆچکردوو بەشدارێکی کاریگەر بووە لە چەسپاندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نیشتمانیدا.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مەرجەع، مەرجەعییەتی باڵای ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف، زانایانی ئایینی، فێرخوازانی حەوزەی زانستیی و سەرجەم گەلی عیراق دەکات، لە خوای گەورە دەپارێینەوە مەرجەعی کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و لە بەهەشتی بەرینیدا جێگەی بکاتەوە.
ع
