مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه بۆ مانگى پێنج و دابه‌شى ده‌كه‌ین.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌م، به ده‌ستمان گه‌یشتووه و دابه‌شى سه‌ر بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
وتیشى “مادده‌كان شه‌كر و رۆن و نیسك و له‌تكه نۆك، دۆشاومان بۆ نه‌هاتووه، هه‌ركات ئه‌ویش بێت ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین، برنجیش بڕى 2 هه‌زار تۆنمان بۆ ده‌رچووه، به‌رده‌وام به‌ده‌ستمان ده‌گات و ده‌ینێرین بۆ بریكاره‌كان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراك داواشى له هاوڵاتییان كرد، به‌هۆى گه‌رماوه زوو بچن خۆراكه‌كانیان وه‌ربگرن تا له ناو دوكانه‌كان خراپ نه‌بێت.
ع