رەزایی: دەریای عومان دەکەینە گۆڕستانی ئەمەریکییەکان

مەودا میدیا-

راوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد ئەمەریکا دوای شکستێکی قورس لەسەر دەستی ئێران لە داڕماندایە و ئەگەر گەمارۆی سەر گەرووی هورمز کۆتایی پێنەیەت دەریای عومان دەکەنە گۆڕستان.

موحسین رەزایی، راوێژکاری سەربازیی موجتەبا خامنەیی رایگەیاند ” هۆشداریی بە سوپای ئەمەریکا دەدەن بکشێنەوە پێش ئەوەی دەریای عومان ببێتە گۆڕستانێک بۆ کەشتییەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یەکێک لەو سێ کەشتییە ئەمەریکییەی کە لە دەریای عومانەوە چووەتە ناو کەنداوی فارسەوە، بەهۆی مووشەکەکانی ئێرانەوە زیانی پێگەیشتووە، بەڵام پێنتاگۆن ئاشکرای ناکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “گەرووی هورمز بۆ بازرگانی کراوەیە، بەڵام بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و نائەمنی داخراوە، گەمارۆی دەریایی بە واتای جەنگ دێت و تاران بەرەنگاربوونەوە بە مافی خۆی دەزانێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان