مەودا میدیا-
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرایکرد بانگەشەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بەوەی ئەمڕۆ رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئێران و ئەمەریکا واژۆ دەکرێت، هیچ بنەمایەکی راستی نییە.
موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند “تائێستا پرسێکی وا نەهاتووەتە ئاراوە و مەرجەکانی رێککەوتنی ئاشتیی لە دەستی تاراندایە نەک واشنتۆن”.
لای خۆیەوە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بڕیاری کۆتایی تاران سەبارەت بە یاداشتی رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا لەژێر پێداچوونەوەدایە و تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە یاداشتنامەی پێشنیارکراو نەداوە”.
ب ح