سەبەتەی خۆراکی حەوتەم دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد لە وەزارەتی بازرگانیی عیراقەوە فەرمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەمساڵیان بۆ هاتووە، بڕیارە لە سبەینێ دەست بە دابەشكردنی لیست بكەن.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند “سەرەتا پارە لە بریکارەکان وەردەگرن و دواتر بە چەند رۆژێک دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی حەوتەم دەكرێت و دەگاتە دەستی هاوڵاتییان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەشەخۆراکی شەشەم گەیشتووەتە لای هەموو بریکارەکان، تەنها برنج و دۆشاوی تەماتەی لەگەڵ نەبووە، ئەویش رۆژانە بەشێک دەگات و دەدرێته بریکارەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “ماددەکانی سەبەتەی حەوتەمی خۆراک لە (سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ لەتکە نۆک و یەک لیتر زەیت) پێکهاتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان