فەرهاد شامی: تۆم باراک پیلانداڕێژەری کۆمەڵکوژییەکانە

مەودا میدیا-

وتەبێژی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی سیاسەتەکانی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سو وریا و عیراق، لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد باراک پیلانداڕێژەری کۆمەڵکوژییەکانی کورد، دروز و عەلەوییەکان بوو لە سوریا.

فەرهاد شامی، وتەبێژی پێشووی هەسەدە رایگەیاند “تۆم باراک نوێنەرایەتی جۆرێک لە دیپلۆماسیی چەپەڵ دەکات کە لەسەر باج سەندن، سەودای گوماناوی و سەپاندنی فەرمانەکان لە رێگەی هەڕەشە و زۆرەملێوە بنیاد نراوە، رێبازە مافیاگەرییەکانی لە بەڕێوەبردنی دۆسییەی سوریا و یاریپێکردن بە چارەنووسی پێکهاتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، بۆ هەمیشە لە پشتی دەرگا داخراوەکاندا بە شاراوەیی نامێننەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوورییەکان چەندە زیاتر خۆیان لە کاریگەری و رێگەوشێنە مافیاییەکانی ئەم پیاوە دووربخەنەوە، ئەوەندە زیاتر لە داهاتوویەکی ئارامتر و جێگیرتر نزیک دەبنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “رۆژێک دێت کە ڕاستییەکانی سەوداکارییەکانی پشتی پەردە، سرووشتی رێککەوتنە نادیارەکانی و رۆڵی لە خۆشکردنی ئاگری ململانێکان و رشتنی خوێن لە سوریا هەڵدەدرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان