عەبدولئەمیر شەمەری: هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر دەکشێنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاشکرایکرد هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی هێزه‌كانی له‌ بنكه‌ی هه‌ولێر له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كێشێته‌وه‌ و دوای 30ی ئەیلول هیچ هێزێکی شەڕکەر یان بنکەیەکی سەربازی بیانی لە عیراق نامێنێت.

عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند “دوای 30ی ئەیلول هیچ پاساوێک بۆ چەک لە دەرەوەی ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەت نامێنێتەوە، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكایه‌”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئێستا سێ گرووپ چەکەکانیان ک لە (درۆن و مووشه‌ک) پێکهاتووە رادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتەوە و رێگەنادەن خاکی عیراق بۆ بە ئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بنکەی ڤیکتۆریا دەبێتە ناوەندێک بۆ پێشوازییکردن لە نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و تورکیاش لەماوەی 60 رۆژدا بنکەی بەعشیقە – زلیکان چۆڵدەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان