خەزعەلی: نابێت عیراق تەماشاکەر بێت

مەودا میدیا-

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشدارییەکی تووند دەداتە حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد نابێت بەغدا ببێتە بەشێک لە پیلانەکانی ئەمەریکا.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند “بەهیچ شێوەیەک و لەژێر هەر ناوێکدا بێت ناکرێت عیراق تەماشاکەر یان ببێتە بەشیک لە گەمارۆ وشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکانی سەر ئێران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەیوەندییە مێژوویی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئایینییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات، رێگری تەواو لە هەر مامەڵەیەکی لەو شێوەیە دەکەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە عیراق هەڵوێستێکی روونی و راشکاوی بەرانبەر بڕیارەکانی ئەمەریکا هەبێت و بە هەموو شێوەیەک سزاکانی سەر ئێران رەتبکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان