پاسە مۆدێل کۆنەکانی سلێمانی دەگۆڕێن

مەودا میدیا-

سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی ئاشکرایکرد بۆ گۆڕینی پاسە مۆدێل کۆنەکانی لەناوشار هەر کۆمپانیایەک ئامادەیی تێدابێت، هاوکاریی دەکەن و گەرەنتی گەڕانەوەی قیستەکەی دەکەن.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێرانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەوان پێشوازیی لە دوورخستەوە و گۆڕینی پاسە مۆدێل کۆنەکان دەکەن لە سلێمانی 150 پاسن دابەشبوون بەسەر چەند هێڵێكی جیاوازدا، بەڵام دەبێت رەچاوی دۆخ و گوزەرانی ئەو 150 شۆفێرە بکرێت چونکە هیچ سەرچاوەیەکی تری ژیانیان نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “كۆمپانیایەكی هەنگاری ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دابینكردنی پاسی (هایبرێد)، دەكرێت حكومەت یان كۆمپانیایەك پاسی نوێ‌ بهێنێت و ژمارەی پاسە كۆنەكانیان بۆ لێبداتەوە و بە قیست بدرێت بە شۆفێرەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە 2024ەوە پێشنیار كراوە تاكو پاسی مۆدێل نوێ‌ بهێنرێت و 20 ملیۆن دینار بەشێوەی قیست بدرێت بە شۆفێران، بەڵام تا ئێستا دەنگۆیە و جێبەجێ‌ نەكراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان