رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى: ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌رانبه‌ر ئێران تووشى شكست بووه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە زانیارییه‌كانى کاربەدەستانی ئەمه‌ریکا و بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەکە بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئەمه‌ریکا 60 بۆ 70 مووشەکی پاتریۆت و زیاتر لە 12 مووشەکی تاد بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی ئێران تەقاندووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئێران لەکاتی هێرشە فراوانه‌كه‌ى بۆ سەر بنکەی ئەمه‌ریکا لە ئوردن تەنها 20 مووشەکی بالیستیکی تەقاندووە، بەڵام ئەمه‌ریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە ناچاربوو زیاتر لە 80 مووشەکی تەقاندووە و لە کۆتاییدا مووشەکەکانی ئێران بەر بنکەی ئەمه‌ریکا کەوتووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی ئێران، ئەمه‌ریکا ناچاربووە بە قەد هەفتەیەک مووشەکی رێگریکەر لەکاتی جەنگدا بەکاربهێنێت.

رۆژنامەکە باسى له‌وه‌شكردووه‌، ئێران لەم هێرشەدا سەرکەوتوو بوو لە کردنە ئامانجی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی تر لە بنکەی مەوفەق ئەلسوڵتی لە ئوردن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمه‌ریکی وەک هەمیشە بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هیچ زیانێک بە بنکەکە نەگەیشتووە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان