مهودا میدیا-
هەوڵێکی دزەکردن بۆ ناو ماڵەکەی دۆناڵد ترەمپى سهرۆكى ئهمهریكا لەلایەن پیاوێکی چەکدارەوە شکستی هێنا و لەلایەن پاسەوانەکانەوە کوژرا.
دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکا (Secret Service) رایگەیاند “ئەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی دەزگاکە و هێزە ئەمنییەکان لە ویلایەتی فلۆریدا، تەقەیان لە پیاوێکی چەکدار کردووە و کوشتوویانە، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی چوووەتە ناو ناوچەی ئەمنیی دەوروبەری کۆمەڵگەی “مار-ئا-لاگۆ”ی تایبەت بە دۆناڵد ترەمپ”.
بەپێی زانیارییەکانی (CNN) و لێدوانی رەسمی دەزگا ئەمنییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا و میلانیای هاوسەری، لە کاتی روداوەکەدا لە واشنتنی پایتەخت و لەناو “کۆشکی سپی”دا بوون و هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانیان دروست نەبووە”.
ع