ئاشكرابوو ئێران چۆن شوێنى بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى زانیوه‌

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز”ی بەریتانی، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ راپۆرتێکدا ئاشكرایكردووە “ئێران بە نهێنی مانگێكی دەستكردنی سیخوڕی چینی بەکارهێناوە، ئەمەش توانایەکی نوێی بە تاران داوە کە بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتی شەڕی ئەم دواییەدا بکاتە ئامانج”.

راپۆرتەکە بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە سەربازییە دزەپێکراوەکانی ئێران، باسى له‌وه‌كردووه‌ “هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، مانگی دەستکردی TEE-01B، کە لەلایەن کۆمپانیای EarthEye چینییەوە دروستکراوە کردووە، لە کۆتایی ساڵی 2024، دوای رەوانەکردنی بۆ بۆشایی ئاسمان لە چینەوە دەستیکەوتووە”.

هه‌روه‌ها “پاڵپشت بە دیاركردنی وردی بەرواریی و وێنەی مانگی دەستکردو شیکاریی خولگەیی، فەرماندە سەربازییەکانی ئێران مانگە دەستکردەکەیان ئاراستەکردووە بۆ چاودێریکردنی شوێنە سەرەکییە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا”.

ئه‌وه‌شى وتووه‌ “وێنەکان لە مانگی ئاداردا گیراون، پێش و دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەكان بۆ سەر ئەو شوێنانە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان