مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى فراكسیۆنى هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، له سنورى هه‌ولێر سه‌رانه له بارهه‌ڵگرى به‌تاڵ وه‌رده‌گیرێت و پاره‌كه‌ش بۆ كۆمپانیا ده‌چێت.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى هه‌ڵوێست بڵاویكرده‌وه “مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت ئایا ئه‌مه ره‌وایه بارهه‌ڵگرى به‌تاڵ بۆ سۆنه‌ر بڕى 5 هه‌زارى لێ وه‌رده‌گیرێت”.
ده‌قى نوسینه‌كه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح:
کاک مەسرور حیکمەتی ئەمە چیە!
پیکابێکت پێبێت، ئەگەر بۆ گوندەکەی خۆشت بڕۆیت بە بەتاڵی دەبێت(٥ هەزار) بدەیت بۆ سۆنەر! بێیتەوە (٥هەزار) بدەیت! بۆ کۆمپانیاشە! جا بۆ هەر بارێکیش بێتە سنوری پارتی(٢٥ هەزار) دینار بدات.. سۆنەر!!
جا ئەمە چەندین ساڵە هەیە، شەش ساڵ پێش ئێستا دامبەدادگا، نەیانتوانی ئیشی تێدا بکەن، “کاک عەلی نازانی کێی لە پشتە”.
شەوان دێن؛ ئەو پارەی لە هەژارانیان کۆکردوەتەوە دەیبەن!

ع