کێشەی ناسنامەی ئەم کەسانە چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا-

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئاشکرایکرد ماوەی نزکەی 10 ساڵە مامەڵەی ناسنامەی پێنج هەزار کەس لە فەرمانگەی ناسنامە (نفوس)ی خانەقین بەهۆی کێشەی فەرمانبەرێک کە دراوەتە دادگا، دواتر مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانە راگیراوە.

سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “لەماوەی دوو مانگی رابردوودا هەوڵێکی چڕیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناسنامەی ئەو هاوڵاتییان ەل فەرمانگەی ناسنامە (نفوس)ی خانەقین دەستپێکردووە کە نیزکەی هەزار خێزان دەبن و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی بەغدایان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رەگەزنامەی بەغدا گشتاندنێکاین لەسەر نووسراوەکەی کردووە بۆ کاروباری رەگەزنامە بەشی (واقیعات) بەهۆی ئەوەی بەرایەکانی ئەو هاوڵاتییانە هەمووی لە بەشی کاروباری رەگەزنامەیە و هەفتەی رابردوو سەردانی ئەو فەرمانگەیەیان کردووەو خۆشبەختانە بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاوڵاتییانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لیژنەکە پێداچوونەوە بە بەراییەکانی ئەو هەزار خێزانەدا دەکات، هەروەها قسەیان لەگەڵ فەرمانگەی رەگەزنامەی دیالە و خانەقین کردووە تاوەکو کارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتییانە بکەن و نووسراو ئاڕاستەی لیژنەکەی بەغدا بکەن بۆ چارەسەری کێشەی راگرتنی ناسنامەکانیان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان