مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و بانگه‌وازه‌ى بۆ دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان هاتووه “ئەو راگەیەندراوەی لە سایتی فەرمیی پەرلەمانەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندییەکی به ئێمه‌وه نییە”.
لە روونکردنەوەیەکدا کە واژووی ئەردەلان محەمەد سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی لەسەرە، ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان بە فەرمیی بەدەستیان نەگەیشتووە و تەنها واژووی 43 ئەندامی پەرلەمانیان پێدراوە.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایه‌وه كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه دواى زیاتر له دوو ساڵ، دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ع