مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ئاشکرایکرد ئاگاداری ئەو جووتیارانە دەکەن کە بۆ وەرزی 2026، گەنمیان رادەستی بە سایلۆکەیان کردووە سبەینێ تاوەکو مستندی ژمارە بیتاقەی (81) سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی رایگەیاند “ئەو جووتیارانەی کە بۆ وەرزی (2025) گەنیان رادەست بە سایلۆکەیان کردووە تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکان سەردانیان نەکەن تا دوای دابەشکردنی وەجبەی یەکەمی وەرزی 2026”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ئەو کەسانەی گەنمەکەیان بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت یان کەسی ئامادەبوو بریکارنامەی فەرمانگەی دادنووسی پێبێت، هەروەها دەبێت کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتیمانی پێبێت”.
ب ح