زەیدی: داهاتی هەرێم بۆ گرووپی دیاریکراو دەچێت

مەودا میدیا-

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکریکرد ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی زەیدی پێشوازیکردووە لە نوێنەرانی فراکسیۆنە کوردییەکانی (هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو) لە پەرلەمان.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “کەسانێک دەیانەوێت رۆڵەکانی گەلی کورد لە قەیرانی بەقاچاخبردنی نەوتەوە تێوەبگلێنن، لەپێناو پاراستنی هەژموون و پارە و هەژمارە تایبەتەکانیان لە بەدواداچوونی یاسایی، حکومەت لە تایبەتمەندیی هەرێم تێدەگات کە بە خەبات و قوربانیدانی گەلی کورد پێکهاتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داهاتی هەرێم بۆ گرووپی دیاریکراو دەچێت و بەسەر گەلی عیراقدا دابەش ناکرێت، و دەیانەوێت سنوورەکانی وڵات پڕ لە کەلێن بمێننەوە، بۆیە سوپای عیراق کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆ دەگرێت، لەسەر سنوورەکان بوونی دەبێت نەک لەناو شارەکاندا”.

ئەوەشی خستەڕوو “هیچ پاشەکشەیەک لە پلانەکانی هێشتنەوەی چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا نییە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەدواداچوونی قاچاخچێتی و پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان بۆ هەموو پێکهاتە براکانی گەلی عیراقە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان