کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە

مەودا میدیا-


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ئەگەری بارینی تاوەباران و بروسکە هەیە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئه‌مڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێمی كوردستان لەکاتەکانی ئێوارە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت, لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە ئەگەری بارینی باران بەشێوەی پچرپچر هەیە بۆ ناوچەکانی تری هەرێم، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو

هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان