مهودا میدیا-
نوێنهرى مانگى سورى كوردى رایگهیاند، دۆخى كۆبانێ له مهترسیدایه و تا ئێستا ئاو و كارهبا و ئینتهرنێت بوونى نییهو پێویستیان به هاوكارییه.
فەرحۆ محەمەد ئەمین، نوێنەری مانگی سوری كوردی رایگەیاند “دۆخی كۆبانێ تا ئێستە لە رەوشێكی خراپدایە، كارەبا و ئاو و ئینتەرنێت نییە، هەرچەندە رێكەوتن كراوە و هیوامان وابوو كە ئەم گەمارۆیە نەمێنێت بەڵام تا ئێستە وەك خۆی ماوەتەوە”.
وتیشى “ماوەی دوو هەفتە زیاترە گەلی كۆبانێ بەرخۆدان دەكات، لە رەوشێكی سەختدا كۆبانێ پێوسیتیی زۆری هەیە لە هەموو روویەكەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “رێژەی ئەوانەی ئاوارەبوون زیاتر لە 12 هەزار خێزانە كە كۆچبەری قامیشلۆ و شارۆكەكانی تر بوون، لە 113 خوێندنگە و مزگەوت دەمێننەوە و سەرجەمیان پێویستییان بە هاوكاریی هەیە”.
ع