مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریداوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك سه‌كۆى ئی پسووڵه رابگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌با هاتووه “سەکۆی ئی-پسووڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە رۆژی چوارشەممە 8ی مانگی چوار کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ رادەوەستێت و تاوەکو رۆژی یەکشەممە، 12ی مانگی چوار کاتژمێر 8:00ی بەیانی بەردەوام دەبێت”.
باس له‌وه‌شكراوه “هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت”.
هه‌روه‌ها “سیستەمی نوێی پارەدانی پسووڵەکانی وەزارەتی کارەبا بەشێکە لە کارەبای 24-کاتژمێری پڕۆژەی رووناکی، کە ئامانجی باشتکردنی ئەزموونی بەکار‌هێنەرە لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری پارێزراو لە تەواوی هەرێمی کوردستان”.
ع