مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتی و رێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتی کۆبووەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “خزمەتەکانی رەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند بە کەرکوک، بۆ یەکێتی مایەی سەربەرزییە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال گەورەترین خزمەتیان کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شانازیی دەکەن کە گەنجی لێهاتووی وەک رێبوار تەها لە ریزەکانی پێشەوەی یەکێتیدان و لە هەر پێگە و پۆستێکی حزبی و حکومیدا بن، پاڵپشتی تەواوەتی بافڵ جەلال تاڵەبانیتان هەیە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دروشم و قسەی هیچ لایەنێک ساردیان ناکاتەوە، بەڵکو سوورتریان دەکات لەسەر خزمەتکردنی کەرکوک کە بەشێکە لە جەستەی زیندووی یەکێتی و قەڵای بەهێزی مانەوەیانە و ئەوان لەسەر رێبازە دەوڵەمەندەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ خزمەتکردنی شارەکە بەردەوام دەبن”.
ب ح