مه‌ودا میدیا-
عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران دوو وه‌سیه‌تى كردووه له ئه‌گه‌رى هێرشكردنى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى.
ۆۆژنامەی نیویۆرک تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكردووه‌ته‌وه “عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران دوو وه‌سیه‌تى كردووه له ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێرشى سه‌ربازیی بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ى”.
باسى له‌وه‌شكردووه “خامنەیی دەسەڵاتی بە بازنەیەکی بچوکی دەوروبەری خۆی داوە و پێیوتوون لە حاڵەتی پچڕاندنی پەیوەندیی لەگەڵیدا یان بەئامانجگرتن و لەناوبردنی لە کاتی جەنگ دژی ئێران بڕیاری گرنگ و خێراکان بدەن و وڵاتەکە بەڕێوەببەن”.
وتوشیه‌تى “داوای لە فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی باڵای ئێران کردووە، هەر کەسێکیان 4 جێگر بۆ خۆی دیاری بکات لە کاتی تیاچوونی هەر یەکێک راستەوخۆ ئەویتر جێگەی بگرێتەوە تاکو بۆشایی لە حکومەت و سوپا دروست نەبێت”.
ع