مەودا میدیا-
چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرایکرد رۆژنامەنووس شێروان شێروانی لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە، ئەوەش بەهۆی بەهۆی ئەو پێشێلکارییە یاسایانەی بەرانبەری دەکرێت.
ئیبراهیم عهباس، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی رایگەیاند “تائێستا شێروان شێروانی بەشێوەیەکی نایاسایی و بە ناڕەوا، دووجار ماوەی زیندانیکردنی بۆ درێژکراوەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داواکاریی شێروان شێروانی بە بە داوایەکی فەرمی و یاسایی بوو، کە تێدا داوای ئیجازە مەنزەلی و ئیفراج شەرتی و مافی گواستنەوەی بۆ سلێمانی لێ زەوتکراوە، ئەم مافە بۆ هەموو زیندانیەکی هەرێمی کوردستان هەیە بەڵام شێروان شێروانی ناگرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو فشارە زۆرەی لە ئیدارەی زیندان دەکرێت، رۆتینیاتێکی ئەوتۆی دروستکردووە، ئەوەی حسابی بۆ ناکرێت مافی یاسایی رۆژنامەنووس شێروان شێراوانییە و وەکو حکومدراو و زیندانییەک”.
ب ح