لە كەلار دەست بە بڕینی كارەبای ماڵان كرا

مەودا میدیا-
بەهۆی نەدانی پارەی خزمەتگوزراییەوە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری مامۆستایان لە شاری كەلار لەلایەن بەرپرسانی پرۆژەكەوە دەستكراوە بە بڕینی كارەبای ئەو ماڵانەی كە پارە قەرزارن.

یەكێك لە دانیشتووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی (شاری مامۆستایان) لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند”بەیانی ئەمڕۆ هاتوونەتە بەر دەرگاكەیان و كارەبای موەلیدەیان لێبڕیون بە بیانوی ئەوەی پارەی خزمەتگوزاری چەند مانگێكیان نەداوە”.

وتیشی”ئەو كارمەندەی كە هاتووە بۆ بڕینی كارەباكە باسی لەوەكردووە، بە فەرمانی بەرپرسانی پرۆژەكە چەند رۆژێكە دەستیان كردووە بە بڕینی كارەبای ئەو ماڵانەی كە پارە قەرزارن و تەنها ئەم بەیانییەش كارەبای زیاتر لە 15 ماڵیان بڕیوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە حكومەتی هەرێم مووچەی دابەشنەكردووە و پرۆژەی شاری مامۆستایانیش لە كەلار كە نزیكەی هەزار ماڵی تێدایە، زۆربەی هەرەزۆری دانیشتووانەكەی مامۆستا و فەرمانبەرن و بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە ئێستا گیرفانەكانیان بەتاڵن.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان