كیم جۆنگ ئون بۆ پوتین: كۆریاى باكور و روسیا بۆ هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ده‌بن

مه‌ودا میدیا-

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە نامەیەکدا بۆ ڤلادیمێر پوتین هاوتا روسییەکەی پشتیوانى وڵاتەکەى بۆ روسیا دوپاتكردووه‌ته‌وه‌.

کۆریای باکوور لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیا لە شوباتی 2012 پەیوەندییەکانی لەگەڵ مۆسکۆ پتەوتر کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی کۆریای باشور و رۆژئاوا، کۆریای باکوور هەزاران سەربازیی ناردووە بۆ پشتگیریکردن لە لەشکرکێشییەکەی روسیا کە نزیکەی چوار ساڵە بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە، کۆریای باشور مەزەندە دەکات کە 600 کەسیان کوژراون و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

شرۆڤەکاران دەڵێن کۆریای باکور لە بەرامبەردا هاوکاری دارایی و تەکنەلۆژیای سەربازیی و پێداویستی خۆراک و وزە لە روسیا وەردەگرێت.

کیم لە نامەکەیدا بۆ پوتین ده‌ڵێت “سوپاسی دڵسۆزانەتان بۆ دەردەبڕم بۆ پیرۆزبایی گەرم و دڵسۆزانەتان بەبۆنەی گەڕانەوەم بۆ ئەرکە سەختەکانم وەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەوڵەت”.

پەرلەمانی کۆریای باکور لەم هەفتەیەدا کیمی وەک سەرۆکی باڵای داڕشتنی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی دەستنیشانکردەوە.

کیم، پوتینى دڵنیاكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پیۆنگ یانگ هەمیشە لە تەنیشتی مۆسکۆوە دەوەستێت، ئەمە هەڵبژاردن و ئیرادەی نەگۆڕی ئێمەیە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان