بانكى HSBC: تا ساڵى 2027 نرخى زێڕ 4800 دۆلار ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

بانكى ئێچ ئێس بى سی بەریتانی، پێشبینییه‌كانى بۆ نرخى زێڕ بۆ ساڵى 2026 و 2027 بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى بانكه‌كه‌ نرخى زێڕ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

بانكى HSBC تێکڕای پێشبینییەکانی نرخی زێڕ بۆ ساڵانی 2026 و 2027 دابەزاندووە بۆ 4490 و 4825 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

بانکەکە ئاماژە بەوە دەکات رەنگە زێڕ لە ماوەیەکی نزیکدا رووبەڕووی فشاری زیاتر بێتەوە، بەڵام پێدەچێت لە دابەزینی نرخی خۆی نزیک بێتەوە.

جگە لەوەش پێشبینی دەکات بانکە ناوەندییەکان لە بەرانبەر دابەزینی نرخەکاندا دەست بە کڕین بکەنەوە، بەتایبەتی ئەگەر نرخەکان لە ئاستی 4000 هەزار دۆلار نزیک ببنەوە یان زیاتر دابه‌زێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان