شی بۆ پوتین و ترەمپ: نابێت هێلى سوورى یه‌كترى ببڕین

مه‌ودا میدیا-

شى جینپینگ، سه‌رۆكى چین، له‌ كاتى كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى تره‌مپ و پوتتین وتى، نابێت زلهێزەکان هێڵی سووری یەکتر ببڕن لەسەر پرسە هەستیارەکان

شی وتى “چین، روسیا و ئەمه‌ریکا هانی لایەنەکانی ململانێکان بدەن بۆ ئەوەی دابنیشن و دانووستان بکەن و ناکۆکییەکانیان لە رووی سیاسییەوە چارەسەر بکەن”.

باسى له‌وه‌شكرد “پێویستە سێ وڵاتەکە دەستبەرداری عەقڵیەتی شەڕی سارد بن و بەدوای خۆبەدەستەوەدان و پچڕانی پەیوەندییەکان نه‌بن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “شەڕی ئەتۆمی ناتوانرێت سەربکەوێت، نابێت شەڕ بکرێت و هەموو شتێکی مومکین بۆ رێگریکردن لە شەڕی ئەتۆمی دەبێت”.

“پێویستە چەکی ئەتۆمی بە تەواوی قەدەغە بکرێت و بە تەواوی لەناوببرێت بۆ ئەوەی جیهانێکی دوور لە چەکی ئەتۆمی بنیات بنرێت”.

شی بۆ پوتین و ترەمپ:
پێویستە پەیوەندییە بەردەوامەکانی ئاستی باڵا بپارێزرێت و میکانیزمێکی پەیوەندیکردن بۆ کاتی قەیرانەکان دابنرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان