کوژرانی چەند بەرپرسێکی باڵای ئێران پشتڕاستکرایەوە

مەودا میدیا-

تەلەفزیۆنی ئێران ناوی ئەو سەرکردە و کەسایەتییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە لە لەگەڵ عه‌لی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەیان کوژراون.

تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە “هه‌ریه‌كه‌ له‌ محەمەد پاکپور، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، عەلی شەمخانی، راوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران، عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، محەممەد بەسیری، بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری ئێران كوژراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئه‌و فه‌رمانده‌ و به‌رپرسه‌ سه‌ربازیانه‌ لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بوون له‌گه‌ڵ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران كه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌مەریكا و ئیسرائیله‌وه‌ به‌هاوبه‌شی شوێنی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرایه‌ ئامانج”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان