ئێران لە دواین رۆژەكانیدایە

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند” ململانێ‌ و جەنگ لەگەڵ ئێران تا كۆتایی درێژەی دەبێت و هیچ شتێكیش ناتوانێت ناچاری بكات بە كۆتاییهێنان بەو جەنگە تەنانەت هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێسیش كە لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوەدەچێت”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ ئەندامانی كابینەی حكومەتەكەی كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەشدا رایگەیاند” ئێستا ئێران دواین هەناسەكانی هەڵدەكێشێت، چونكە ئەگەر رازی نەبن بەو رێكەوتنەی كە خەریكە لەگەڵ وڵاتەكەی واژۆی دەكەن، ئەو هێرشەكان دەستپێدەكەنەوە و ئەمجارەش ناوەستن تا كۆتایی”.

وتیشی” ئەو سورە لەسەر جەنگ دژی ئێران و بەردەوامبوونی ململانێكان، هیچ شتێكیش نابێتە هۆی ئەوەی كە كۆتایی بەوە بهێنێت یان پەلە بكات بۆ واژۆكردنی رێكەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە تەنانەت هەڵبژاردنەكانی نیوەی خولی كۆنگرێس كە لە مانگی تشرینی دووەمدا بەڕێوەدەچێت”.

هاوكات ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” رێككەوتن لەگەڵ ئێران زۆر نزیكە و رەنگە بەم نزیكانە بگەنە رێكەوتن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان